قائیمقامیەتی دەربەندیخان هۆشداری بە شۆفێران دەدات

قائیمقامیەتی دەربەندیخان، لەبارەی رێگەی  زەڕایەن دەربەندیخان هۆشداریی بە شۆفێران دەدات.

قائیمقامیەتی دەربەندیخان، رایگەیاند، ئاگاداری هەموو ئەو شۆفێرانە دەکەین کە بە رێگەی زەڕایەن دەربەندیخان هاتوچۆ دەکەن بە ئاگاییەوە مامەڵە لەگەڵ رەوشی رێگەوبانەکان بکەن.

دەشڵێت، لە پرۆژەی رێگەی دووسایدی (زەڕایەن-دەربەندیخان) لە سنووری چنارە بۆ تونێلی دەربەندیخان کاردەکرێت و كۆمپانیای جێبەجێكار ئامێرەكانی لە رێگەكە کاردەکەن.

ئاماژە بەوەشدەکات، “پێویستە شۆفێران زیاتر ئاگاداری هێماكانی هاتوچۆی سەر رێگەكە بن و بە دووربن لە تیژڕەوی و تێپەڕبوونی هەڵە لەو سنوورەدا تاوەكو لەهەر رووداوێكی نەخوازراو بەدووربن”.

May be an image of road

No photo description available.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share