وەزارەتی پێشمەرگە: هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان دابەشدەکرێت

وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، سبەینێ هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بەسەر هێزەکانی پێشمەرگەدا دابەشدەکرێت.

وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگى 11 خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە.

دەشڵێت، هەر ئەمڕۆش لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیى گشتیى بودجە و بەرنامەکان (ژمێریاریى سەربازى) دەستکراوە بە ئەنجامدانی رێکارە دارایی و ژمێریارییەکان بۆ تەواوکردنی ئامادەکارییەکان و بۆ ئەم مەبەستەش رۆژی سێشەممە 16ی کانوونی یەکەمی 2025، دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی هەڵەبجە ئاگادارییەک ئاراستەی شۆفێرانی ئامێرە کشتوکاڵییەکان دەکات

هاتوچۆی هەڵەبجە ئاگادارییەک ئاراستەی شۆفێرانی ئامێرە کشتوکاڵییەکان دەکات و دەڵێت لەئەگەری جێبەجێنەکردنی رێنماییەکاندا دەستبەسەر ئۆتۆمبێل یان ئامێرەکاندا دەگیرێت.…
Total
0
Share