تـ.ـەرمی مامۆستا ئـ.ـاڤێستا دۆزراوەتەوە؟

وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سۆران، رایگەیاند، تەرمێک دۆزراوەتەوە و گوماندەکرێت مامۆستا ئـ.ـاڤێستا بێت.

رەوەند هاودیانی، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سۆران، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، تەرمێک لە نزیک زێی گەورە دۆزراوەتەوە و گوماندەکرێت مامۆستا ئاڤێستا بێت.

وتیشی، چەند نیشانەیەک لەسەر تەرمەکە هەن کە گوماندەکرێت مامۆستا ئاڤێستا بێت، بەڵام بۆ سەلماندنی ئەوە پێویستمان بە بەڵگەی زانستی و پشکنینی DNA هەیە.

ئاماژەی بەوەشکرد، تەرمەکە لەلێواری ئاوی یەکێک لە گوندەکانی سەر زێی گەورە بینراوە و لەلایەن هاوڵاتییانەوە پەیوەندی بە تیمەکانی بەرگریی شارستانییەوە کراوە.

باسی لەوەشکرد، تیمەکانمان لە شوێنی رووداوەکەن و سەرقاڵی گواستنەوەی تەرمەکەن بۆ پزیشکی دادی هەولێر.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بریکاری وەزیر و بەرپرسانی تەندروستیی سلێمانی كۆبوونەوەكانی وەزارەت بایكۆتدەكەن

لە پارێزگای سلێمانی، کێشەی کەرتی تەندروستی، جگە لە دابیننەکردنی شایستە ‏داراییەکانی کۆمپانیاکانی دەرمان، وەڵامنەدانەوە و خەمساردیی وەزارەتە بۆ…
Total
0
Share