لە گەرمیان 500 سەبەتەی خۆراک بەسەر زیان لێکەوتووانی دابەشکرا

ئیدارەی گەرمیان رایدەگەیەنێت، بەهۆی لافاوی چەند رۆژی رابردووەوە، سەبەتەی خۆراک و پێداویستی، بەسەر زیان لێکەوتووانی سنووری ئیدارەی گەرمیان دابەشدەکرێت.

ئیدارەی گەرمیان بڵاویکردەوە، بەڕێوەبەرایەتیی وەڵامدانەوەی قەیرانەکانی ئیدارەی گەرمیان بە هاوکاریی رێکخراوی مانگی سووری عێراقی، سەبەتەی خۆراک و پێداویستی بەسەر زیان لێکەوتووانی لافاو لە قەزای کەلار، کفری و رزگاری دابەشکرد.

ئەوەشی خستەڕوو، هاوکارییەکان پێکهاتبوون لە خۆراک و پێداویستی نوستن، بەسەر ئەو ماڵ و خێزانانەدا دابەشکران کە ئاوی باران و لافاو زیانی پێگەیاندبوون، بەجۆرێک 158 خێزان لە قەزای کفری، 122  خێزان لە قەزای رزگاری و 220 خێزان لە قەزای کەلار لێی سودمەندبوون.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share