وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا سەركۆنەی هێرشکردنە سەر کێڵگەی کۆرمۆر دەکات

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا سەركۆنەی هێرشەكانی سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر دەكات و جەختدەكاتەوە پشتیوانیی هاوبەشەكانی دەكات و ئامانج لەو هێرشانە لاوازكردنی سەقامگیری ئابورییە.
نێد پرایس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، ئەمریكا سەركۆنەی هێرشەكانی سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر دەكات و جەختدەكاتەوە لەگەڵ هاوبەشەكانی سەركۆنەی هێرشە مووشەكییەكەی سێ بۆ چوار ڕۆژی ڕابردوو دەكات كە ئامانج لەو هێرشانە لاوازكردنی سەقامگیری ئابورییە لە ناوچەكە.

لە ڕاگەیەندراوەكە هاتووە، “ئامانج لەو هێرشانە شكاندنی سەروەریی خاكی عێراقە و ئەمریكاش سەركۆنەی ئەو هێرشە مووشەكییە دەكات كە ژێرخانی نەوت و گازی لە پارێزگای سلێمانی كردووەتە ئامانج و ئەم جۆرە توندو تیژییانە قبوڵكراو نین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆكایەتیی پەرلەمان ڕای لایەنەكان لەبارەی دەستوور و هەڵبژاردن وەردەگرێت

دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان لە كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ سەرۆك فراكسیۆنەكان، پرسی دەستوور، ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی و یاسای هەڵبژاردنی تاوتوێكرد،…
Total
0
Share