لە 24 کاتژمێری رابردوو زۆرترین رێژەی باران لە تەکیەی جەباری باریوە

کەشناسیی هەرێمی کوردستان رێژەی بارانبارینی 24 کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە، بەپێی ئامارەکە لە تەکیەی جەباری سەر بە پارێزگای کەرکوک زۆرترین رێژەی بارانباریوە.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، لە کاتژمێر 9:00ی بەیانی دوێنێ تاوەکو 9:00ی بەیانی ئەمڕۆ زۆرترین باران لە تەکیەی جەباری باریوە بە بڕی 23 ملیم، پاشان لە بەنداوی دوین بەبڕی 20 ملیم.

هەروەها لەسەر ئاستی پارێزگاکان، کەمترین بڕی باران لە پارێزگای دهۆک بووە کە 0.2 ملیم بووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی هەولێر: هەر شۆفێرێک بیەوێت لەئەمڕۆوە دەتوانێت ژمارەی ئۆتۆمبێلەکەی بگۆڕێت

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر ئاشکرایکرد، ئەو شۆفێرانەی دەیانەوێت تابلۆی ئۆتۆمبێلەکانیان بگۆڕن بۆ تابلۆی باریک و زمانی ئینگلیزی دەتوانن لەئەمڕۆوە…
Total
0
Share