دوای ئەو دۆڕانەی بەرامبەر رکابەرە نەمساوییەکەی بینی، جۆن سینا ئەستێرەی زۆرانبازیی ئازاد وازهێنانی خۆی راگەیاند.
شەوی رابردوو ئەستێرەی یاری زۆرانبازی ئازاد بەرامبەر یاریزانی نەمساوی گۆسنەر یاریکرد و نەیتوانی سەرکەوتووبێت.
لەدوای کۆتاییهاتنی یارییەکە جۆن سینا دەستبەرداربوونی خۆی لەیاری راگەیاند و بە نیگەرانییەوە شوێنەکەی جێهێشت.
پێشتر جۆن سینا رایگەیاندبوو لە ساڵی 2025 کۆتایی بە یاریکردن دەهێنێت.