لە ئەنجامی رووداوێکی تەقەکردن لە زانکۆی بڕاون لە ناوچەی پڕۆڤیدێنس، لە ویلایەتی رۆد ئایلند، دوو خوێندکار کـ.ـوژران و هەشتی دیکەش بریـ.ـنداربوون.
کەناڵی Fox Newsی ئەمریکی بڵاویکردەوە، پاش ئەنجامدانی تاوانەکە، تەقەکەرەکە هەڵهاتووە و زیاتر لە 400 پۆلیسی ناوچەکە بەدوایدا دەگەڕێن، داواش لە خەڵکی ناوچەکە کراوە لە ماڵەکانیان نەیەنە دەرەوە.
تیمۆسی هارا، بەڕێوەبەری پۆلیسی ناوچەی پڕۆڤیدێنس بە میدیاکانی ئەمریکای وتووە، گومانلێکراوەکە نێرە و جلوبەرگێکی رەشی لەبەردابووە، دوو کەسی کوشتووە و هەشتی دیکەشی بریندارکردووە، باوەڕوایە لە کاتی ئەنجامدانی تاقیکردنەوە لە یەکێک لە هۆڵەکانی تاقیکردنەوە لە زانکۆکە ئامادەبووبێت، هەموو هەوڵەکانمان چڕدەکەینەوە تاوەکو گومانلێکراو بدۆزینەوە.