سەرۆکی شارەوانیی چەمچەماڵ رایدەگەیەنێت، لە ماوەی 10 ساڵی رابردوودا جگە لە تەرخانکردنی پارەی کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچ بڕە پارەیەکی بۆ چەمچەماڵ تەرخاننەکردووە.
ئارام نەجات سەرۆکی شارەوانیی چەمچەماڵ رایگەیاند، پێنج رۆژ پێش رووداوی لافاوەکەی چەمچەماڵ راگەیەندراوێکمان بڵاوکردەوە و رامانگەیاند شارەکە پێویستی بە خزمەتگوزارییە و کەموکورتی زۆرمان هەیە، بەڵام کەس گوێی لێنەگرتین.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە ماوەی 10 ساڵی رابردوودا دەیان جار نووسراومان بەرزکردووەتەوە داوامانکردووە پارەمان بۆ تەرخانبکرێت تا خزمەتی خەڵکی خۆمان بکەین لەشارەکەدا بەڵام بە دەنگمانەوە نەهاتن، لەو ماوەیەدا جگە لە تەرخانکردنی پارەی کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچ بڕە پارەیەکی بۆ چەمچەماڵ تەرخاننەکردووە.