گەرمیان.. ئۆتۆمبێلێك وەرگەڕا و شۆفێرەكەی برینداربوو

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان رایدەگەیەنێت، لەسەر رێگای كەلار- دەربەندیخان ئۆتۆمبێلێك وەرگەڕا و بەهۆیەوە شۆفێرەكەی برینداربوو.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، لەسەر ڕێگای كەلار – دەربەندیخان ئۆتۆمبێلێك وەرگەڕا و بەهۆیەوە كەسێك برینداربوو و ڕەوانەی نەخۆشخانەكرا.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، ئۆتۆمبێلەكە بە ئاراستەی قەزای دەربەندیخان ڕۆیشتووە لە نزیك ناحیەی باوەنوور كۆنترۆڵی لەدەستداو وەرگەڕا بەهۆیەوە شۆفێرەكەی برینداربوو كە لەدایكبووی 1989یە و تیمی هاتوچۆی ناحیەی باوەنور لێكۆڵینەوەیان لە رووداوەكە دەستپێكردووە.

بابەتی پێشتر

مزگەوتی گەورە جینی گەورەترین بینای قوڕ لە جیهاندا

بابەتی دواتر

سعودیە یەکەم رۆژی جەژنی قوربانی دیاریکرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی هەولێر لەبارەی شەقامە خێراکانەوە شۆفێرا ئاگاداردەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی هەولێر شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە لەبارەی بەکارهێنانی رێگا خێراکانەوە و ژمارەیەک رێنمایی لەوبارەیەوە بڵاودەکاتەوە. بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراوێکدا…
Total
0
Share