ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس: پێویستە جیهان لەوەتێبگات عێراق وڵاتێکی ئاساییە

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس رایگەیاند، پێویستە وڵاتانی جیهان لەوە تێبگەن ئێستا عێراق وڵاتێكی ئاسایی و سەقامگیرە.

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتیی نەتەوەیەگرتووەکان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە شاری بەغداد رایگەیاند، پیرۆزبایی لە گەلی عێراق دەکەین بەبۆنەی سەرکەوتنی هەڵبژاردنی ئەم دواییەی ئەنجومەنی نوێنەران، عێراق ئەمڕۆ وڵاتێکی جیاوازە، ئاسایش و سەقامگیرە، دەبێت وڵاتانی جیهانیش لەم راستییە تێبگەن.

وتیشی، شاهیدی بوێری و خۆڕاگری و ئیرادەی عێراق بووین لە زاڵبوون بەسەر تیـ.ـرۆردا، پابەندبوونی وڵاتەکە بۆ گەڕاندنەوەی هاوڵاتیانی لە کەمپی هۆل بەرز دەنرخێنین.

جەختیشیکردەوە، شانازی بە خۆمانەوە دەکەین کە رۆڵمان لە عێراق هەبووە، ئامانجمان پشتیوانی گەل و حکومەتی ئەو وڵاتە بووین.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share