فایەق زێدان: هەر دەستێوردانێک لە بڕیاردان لەسەر پۆستە سەرۆکایەتییەکانی عێراق رەتدەکەینەوە

سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق رایدەگەیەنێت، هەر دەستێوەردانێکی دەرەکیی لە هەڵبژاردنی هەر کاندیدێک بۆ پۆستەکانی سێ سەرۆکایەتییەکە بە توندی رەتدەکەینەوە.

فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق لە وتارێکدا کە سەبارەت بە ساڵڕۆژی سەرکەوتنی عێراق بەسەر تیـ.ـرۆردا نووسیویەتی، هەڵبژاردنی هەر کاندیدێک بۆ پۆستەکانی سێ سەرۆکایەتییەکە بابەتێکە تەواو عێراقییە و خواستێکی دەستوورییە، گرنگە وڵاتانی هەرێمی و جیهانی پابەندبن بەوەی هەڵبژاردنی کاندیدانی ئەو پۆستانە لێگەڕێن بۆ عێراقییەکان، هەروەها دووربن لە هەر دەستێوەردانێک.

لەبارەی سەرکەوتنی عێراق بەسەر تیـ.ـرۆردا ئاماژەی بەوەکردووە، دیاریکردنی ئەم رۆژە هێمایە بۆ سەرکەوتنی هەموو گەلی عێراق بەسەر تیـ.ـرۆردا لە ساڵی 2017، ئەمەش پاش جەنـ.ـگێکی درێژخایەنی چەندین ساڵە، دەرەنجامی ئەو سەرکەوتنەش گەڕاندنەوەی سەروەری بوو بۆ عێراق.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەلی حەمەساڵح: چاوەڕواندەكرێت هەفتەی داهاتوو زیاتر لە 500 ملیار دینار بۆ هەرێم رەوانەبكرێت

عەلی حەمەساڵح ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، “چاوەڕواندەكرێت سەرەتای هەفتەی داهاتوو ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق كۆببێتەوە و بڕیار…
Total
0
Share