لە ناو خانوویەک لە سلێمانی تەقینەوە روویدا

بەرەبەیانی ئەمڕۆ، لە ناو خانوویەک لە شاری سلێمانی تەقینەوە روویدا و بریندار هەیە.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە سلێمانی گواستییەوە، لە گەڕەکی ئاوبارە، کاتژمێر 07:30ـی بەیانی دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز بیستراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، دوو هاوسەر لە خانووەکەدا دەژین، لەوکاتەدا تەنیا پیاوەکە لە ماڵ بووە و بەهۆی تەقینەوەکەوە، پیاوەکە بریندارە و گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

بەپێی زانیارییەکان، تەقینەوەکە بەهۆی لێچوونی غازەوە روویداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەبارەی نوێکردنەوەی گرێبەستەکانیانەوە مامۆستایان ئاگاداردەکرێنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی کۆیە داوا لە مامۆستایانی گرێبەست دەکات، بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکانیان سەردانی دیوانی پەروەردەی کۆیە بکەن. بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاگادارییەکی…
Total
0
Share