سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، رایگەیاند، فەرماندە ئاکام لەپێناو سەرفرازیی گەلەکەمان گیانی بەختکرد.
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، رایگەیاند، بە شکۆوە سێیەمین ساڵڕۆژی شەهیدبوونی فەرماندە ئاکام عومەر، فەرماندەی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان بەرز رادەگرین و بۆ هەمیشە یاد و یادەوەرییەکانی لەلامان بە زیندوویی دەمێنێتەوە.
دەشڵێت، فەرماندە ئاکام لەپێناو سەرفرازیی گەلەکەمان گیانی بەختکرد و بەتەمەنێکی کەمەوە مێژوویەکی پڕشانازیی تۆمارکرد.
بافڵ جەلال تاڵەبانی دەڵێت، بەڵێن دەدەین وەفاداربین بۆ قوربانییەکانی و ئەوەی بەرنامەی بۆ دانابوو بە ئەمانەتەوە جێبەجێی بکەین، دروود و سڵاو بۆ گیانی پاکی کاک ئاکام و هاوڕێکانی و سەرجەم شەهیدانی کوردستان.