عومرەکارێکی کورد لە شاری مەککە کۆچی دواییکرد

عومرەکارێکی کورد دوای مانەوەی بۆ ماوەی چەند رۆژێک لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری مەککە کۆچی دواییکرد.

کاروان ستونی وتەبێژی حەج و عومرەی هەرێم رایگەیاند، “بەرەبەیانی ئەمڕۆ عومرەکارێکی کورد بە ناوی مەجید ئەحمەد عەبدوڵا کە خەڵكی شاری دهۆکە و تەمەنی 64 ساڵانە لە شاری مەککە کۆچی دواییکرد”.
ئاشکراشیکرد، عومرەکارەکە پێشتر نەشتەرگەری چاندنی گورچیلەی بۆ ئەنجامدراوە و بە تەندروستییەکی باشەوە گەشتی کردووە، بەڵام لە شاری مەککە توشی جەڵتەی دڵ بووە و ماوەی حەوت رۆژە لە نەخۆشخانە ماوەتەوە”.

جەختیشیکردەوە، دوای تەواوکردنی رێکارە ئاینییەکان عومرەکارەکە هەر لە شاری مەککە بەخاکدەسپێردرێت.

لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا 12 عومرەکاری کورد لە وڵاتی سعودیە کۆچی دواییان کردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share