بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی: هاوڵاتییانی چەمچەماڵ بۆ دەرهێنانی پاسپۆرت بێنە سلێمانی

بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی باران و لافاوەوە نوسینگەی پاسپۆرتی چەمچەماڵ کارەکانیان راگرتووە.

عەمید سالار عەبدوڵا بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی رایگەیاند، باران و لافاوی دوو رۆژی رابردوو زیانی زۆری بەر نوسینگەی پاسپۆرت لە قەزاکە گەیاندووە، پەیوەندییان بە بەغدادەوە پچڕاوە، پێشبینیدەکەین دوای سەری ساڵ بتوانن دەستبەکارببنەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، تا ئەو کاتەی نووسینگەکە دەست بە کارەکانی دەکاتەوە، هاوڵاتییانی چەمچەماڵ بۆ کاری پاسپۆرت دەتوانن روو لە سلێمانی بکەن، هەر لەوێ کارەکانیان راییدەکەین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مستەفا چاوڕەش: پێكهێنانی دوو لیوای هاوبەشی پێشمەرگە و سوپا بەمنزیكانە تەواودەبێت

بەرپرسی هێزەكانی 70 ڕایدەگەیەنێت، بەرپرسانی ئەمنیی عێراق دڵنیاییاندا لەوەی دیواربەندێكی بەهێزیان دروستكردووە و مەترسیی دزەكردنی داعشە هەڵهاتووەكان لە…
Total
0
Share