تەرمی منداڵەکەی کەلار دۆزرایەوە

کەمێک لەمەوبەر، تەرمی منداڵەکەی کەلار کە ئێوارەی ئەمڕۆ خنکا، لە نزیک قەڵای شێروانە لە کۆتایی رێڕەوە ئاوییەکە، دۆزرایەوە.

لەوبارەیەوە، سەرچاوەیەکی ئاگادار بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، پاش دۆزینەوەی تەرمی منداڵەکە، راستەوخۆ رەوانەی پزیشکی دادی کەلار کراوە بەمەبەستی توێکاری و لێکۆڵینەوەی زیاتر.

ئێوارەی ئەمڕۆ، هەواڵی خنکانی منداڵێک لە چەمی گازینۆی کەلار بڵاوبووەوە و لەوکاتەوە تاوەکو کەمێک لەمەوبەر، تەرمەکەی نەدۆزرابووەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share