ئەندازیار ئەحمەد عومەر، بەڕێوەبەری شارەوانیی کەرکوک سەرپەرشتیی کردنەوەی رێگەی گەڕەکەکان دەكات.
ئێوارەی ئەمڕۆ، بەڕێوەبەری شارەوانیی کەرکوک، ژمارەیەک لە گەڕەکەکانی شارەکەی بەسەرکردەوە بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ لابردنی ئاوی کۆبووەوەی باران و کردنەوەی رێگەکان.
هەروەها رێنمایی بە کارمەندانی خزمەتگوزاریی شارەوانیدا، کە پشتیوانیی تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوەڕۆ بکەن لە سەرجەم کەرتەکانی شارەوانی، بە ئامانجی دڵنیابوونەوە لە ئاساییبوونی جووڵەی هاتوچۆ و نەهێشتنی ئاستەنگ لە شەقامەکاندا.