بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا، کەمێک لەمەوبەر، منداڵێک کەوتە ناو چەمی گازینۆ لە کەلار و بەهۆیەوە گیانیلەدەستدا.
هەر بەپێی زانیارییەکان، منداڵەکە نزیکی چەمەکە بووەتەوە و قاچی خلیسکاوە و کەوتووەتە ناویەوە، بەهۆی بەهێزیی ئاوی چەمەکەوە کە لەم دوو رۆژەی دواییدا بارانێکی زۆر لە ناوچەکە باریوە، ئاو منداڵەکەی بردووە.
تاوەکو ئێستا، تەرمی منداڵەکە نەدۆزراوەتەوە و گەڕان بەدوایدا بەردەوامە.