حەمەی حەمەسەعید: ئیدانەی رێگریكردن لە پەخشی كەناڵ8 دەكەین

حەمەی حەمەسەعید، وەزیری رۆشنبیری و لاوان دەڵێت،”ئیدانەی رێگریكردن لە پەخشی كەناڵ8 دەكەین”.

لە راگەیەندراوێكیدا وەزیری رۆشنبیری و لاوان كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئێوارەی ئەمڕۆ بۆ ماوەی كاتژمێر و نیوێك پەخشی كەناڵ 8 لە مانگی دەستكردی “نایلسات” و “یاهسات” و تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك راگیرا، ئێمە ئەو جۆرە تەنگپێهەڵچنینە تەكنیكییە بە مەترسی بۆ سەر ئازادیی رادەربڕین و كاری راگەیاندن دەزانین و ئیدانەی هەر جۆرە سزایەكی سیاسیی لەو جۆرە بۆ سەر پەخشی میدیایی دەكەین.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، كەناڵ8 لە رۆژی دەستپێكردنی پەخشی بەرنامەكانی لە 18ی كانوونی دووەمی 2024 بەو پەڕی پیشەییبوون و هاوسەنگییەوە، كاری میدیایی خۆی دەكات و كەناڵێكی مۆڵەتپێدراو و دەزگایەكی رەسمیی میدیاییە لە هەرێمی كوردستاندا، هەر جۆرە ئاستەنگ دروستكردنێك بۆ پەخشەكەی، كارێكی دژ بە پرەنسیپەكانی ئازادیی رادەربڕینە و ئیدانەكراوە”.

دەشڵێت، “لە ماوەی كاركردنیشدا، كەناڵەكە سەلماندوویەتی، كە كەناڵێكی میدیایی پیشەییانە بووە، بایەخی بە دەنگ و ڕەنگی هەموو لایەنەكان داوە، رۆڵێكی ئەرێنی گێڕاوە لە زەمینەسازی بۆ پڕۆسەی ئاشتیی لە ناوچەكەدا و گواستنەوە و بەیەك گەیاندنی بیروڕا جیاوازەكان لەپێناو بوونیادنانی ئاشتی و چارەسەری دیموكراتی بۆ دۆزی كورد لە پارچەكانی دیكەی كوردستاندا”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستی: لەو نەخۆشخانەیەی ئازاری منداڵە ساواكە درا چەند سەرپێچییەكی دیكە كراوە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایدەگەیەنێت، لەلایەن ئەو نەخۆشخانەیەی ئازار و پێشێلكاری بەرامبەر منداڵێكی تازە لەدایكبوو كرا هەوڵ بۆ شێواندنی…
زیاتر ببینە

پیشەگەرانی مین بێبەرامبەر لە دەزگا تەندروستییەکانی سەر بە ھێزەکانی پێشمەرگە چارەسەردەکرێن

سەرۆک ئەرکانی هێزەکانی 70 رەزامەندی دەربڕی کە ھاوشێوەی ھێزەکانی پێشمەرگە پیشەگەرانی مین بێبەرامبەر لە دەزگا تەندروستییەکانیان چارەسەری پزیشکی…
Total
0
Share