عێراق پارەی بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی هەرێمی کوردستان تەرخانکرد

محەمەد شیاع سودانی وەزارەتی دارایی راسپارد پارەی فریاگوزاری تەرخانبکات بۆ هاوکاریی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان.

لە راگەیەندراوێکی نووسینگەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراقدا هاتووە، محەمەد شەیاع سودانی، ناوەندی نیشتمانی بۆ بەڕێوەبردنی قەیران و کارەساتەکانی لە وەزارەتی ناوخۆ و لایەنە پەیوەندیدارەکان راسپارد بۆ پێشکەشکردنی هاوکاری و پاڵپشتی و وەزارەتی دارایی پارەی فریاگوزاری تەرخانبکات بۆ دابینکردنی هەموو پێداویستییەکی فریاگوزاریی پێویست بۆ ڕۆڵەکانی گەلەکەمان لە هەرێمی کوردستانی عێراق.

هەر لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، بڕیارەکە دوابەدوای ئەو بارودۆخە سەختەی کەشوهەوا کە بووە هۆی شەپۆلێکی لافاوی بەهێز لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەبارەی دامەزراندنی یەكەمەكان و دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگەكانەوە زانیاریی نوێ ئاشكراکرا

وتەبێژی لیژنەی خزمەتگوزارییە گشتییەكانی حكومەتی عێراق، رایگەیاند، لەبارەی دامەزراندنی یەكەمەكان، دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگەكان و هەڵگرانی بڕوانامە باڵاكان…
Total
0
Share