عەبادی: ئەو فڕۆكەیەی سولەیمانی و موهەندس-ی كوشت بە ڕەزامەندی حكومەت هاتبوو

حەیدەر عەبادی، سەرۆكوەزیرانی پێشووتری عێراق دەڵێت: “ئەو فڕۆكەیەی لە بەغداد قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندس-ی بۆردوومانكرد، بە ڕەزامەندی عێراق هاتبوو، عادل عەبدلمەهدی-ش ڕەتیدەكاتەوە.

لە دیدارێكی میدیاییدا كە ئەمڕۆ بڵاوكرایەوە، حەیدەر عەبادی، سەرۆكوەزیرانی پێشووتری عێراق و سەرۆكی هاوپەیمانیی نەسر ڕایگەیاند: “ئەو فڕۆكەیەی قاسم سولەیمانی فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و ئەبومەهدی موهەندس، جێگری پێشووی سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی بۆردوومان كرد لە شاری بەغداد، بە ڕەزامەندی حكومەت هاتبووە ئاسمانی عێراق.”

عەبادی، وتیشی، “هێرشەكە بە پێی ڕێكارە كارپێكراوەكان ئەنجامدراوە، بەڵام لەو كاتەدا وردەكاری بۆ ئەركی ئەو فڕۆكانە نەكراوە، كە ئەوەش جێگەی پرسیارە.”

وتەكانی عەبادی كاردانەوەیان لێكەوتەوە و كەمێك لەمەوبەر عادل عەبدلمەهدی، سەرۆكوەزیرانی پێشووی عێراق لە ڕێگەی نووسینگەكەیەوە ڕایگەیاند، “بەهیچ شێوەیەك حكومەت مۆڵەتی بەو فڕۆكەیە نەدابوو.”

عەبادی كە لەكاتی هێرشەكەدا سەرۆكوەزیران بوو، لە ڕاگەیاندراوێكدا وتی، “هەمیشە ڕێكارەكانی فڕینی فڕۆكەكان پێشێل دەكرا، بە تایبەت لە هاوینی ساڵی 2019ـەوە لەوكاتەوەی هێرشدەكرایە سەر هێزەكانی حەشدی شەعبی، هەروەها بنكە و بارەگاكانی هێزەكانی هاوپەیمانان و باڵیۆزخانەی ئەمریكا دەكرانە ئامانج، چاودێریی جموجۆڵی فڕۆكەكانمان دەكرد و داواماندەكرد بەبێ ڕەزامەندی حكومەت، فڕۆكەی بێفڕۆكەوان و فڕۆكەی ئاسایی گەشت نەكەن و نەسووڕێنەوە، بەڵام سەرباری ئەوەش پێشێلكاری دەكرا.”

بابەتی پێشتر

گوڵاڵە.. لە هێرشێكی داعشەكاندا پێنج كەس بوون بە قوربانی

بابەتی دواتر

ڕاگەیاندراوی لیژنەى باڵاى ئەمنى لە سلێمانی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شەپۆلێكی خۆڵبارین بەغدادی گرتەوە

شەپۆلێكی خۆڵبارین بەغدادی پایتەختی عێراق گرتەوە و ئاستی بینین كەمبووەتەوە. میدیاكانی عێراق لە زاری دەستەی كەشناسيی عێراقەوە بڵاویانكردووەتەوە،…
Total
0
Share