سبەینێ لە سنووری پەروەردەی شارەزوور کرایە پشووی رەسمی

بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی شارەزوور رایگەیاند، لەپێناو بەرژەوەندی و سەلامەتی هەمووان، سبەینێ لە کرایە پشووی رەسمی.

بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی شارەزوور بڵاویکردەوە، لەپێناو سەلامەتی مامۆستایان، فەرمانبەران و خوێندکاران، بەهۆی ئەو شەپۆلی بارانەی رووی لە قەزای شارەزوور کردووە و بەپێی ئەو دەسەڵاتەی هەمانە، بڕیارماندا سبەینێ چوارشەممە، دەوام لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن، لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیمان رابگیرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، رۆژی دواتر دەوام ئاساییدەبێتەوە.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانی سەبارەت بە ئۆتۆمبێلی ژمارە کاتی ئاگادارییەک بڵاودەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ماوەی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلی ژمارە کاتی درێژکراوەتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share