دوو کەس بە تۆمەتی کوشتنی گەنجەکەی حاجیئاوا دەستگیرکراون

پۆلیسی ڕاپەڕین ئاشکرایکرد، دوو کەس بە تۆمەتی کوشتنی گەنجێک لە ناحیەی حاجیئاوا دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت.

پۆلیسی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت، ” دوای کوشتنی گەنجێک بەناوی (س،خ،پ)  مەلەفی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە کرایەوە، لەسەر ڕوداوەکە دوو کەس لە ئێستادا دەستگیر کراون و بەبڕیاری دادوەر بەپێی ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت و لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە بەردەوامە”.

شەوی ڕابردوو شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، لە ناحیەی حاجیاوای سەر بە قەزای ڕانیە گەنجێکی تەمەن 33 ساڵ دراوەتەبەر دەستڕێژی گولە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە”.

ئەو گەنجە لەدایکبووی ساڵی 1988 پیشەی کاسب دانیشتوی حاجیاوا/دابان بووە و کاتێک براوەتە پزیشکی دادوەری شوێنەواری فیشەک بەجەستەیەوە هەبووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەوزاد شێخ كامیل: ئەمساڵ هیچ بەشەخۆراكێكی هاوڵاتییان نافەوتێت و سەرجەم مانگەكان دەدرێن

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم روونكردنەوە لەبارەی بەشەخۆراكی مانگانەی هاوڵاتییان دەدات و دەشڵێت، “دەستبەدابەشكردنی بەشە خۆراكی مانگی 8 دەكرێت…
Total
0
Share