قوباد تاڵەبانی: سلێمانی بووەتە پایتەختی کارسازی بۆ عێراق

جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، سلێمانی بووەتە پایتەختی کارسازی و وەبەرهێنان لە عێراق و هەنگاو بۆ ئابورییەکی بەهێز دەنێین.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە کۆڕبەندی وەبەرهێنان لە سلێمانی وتارێکی پێشکەشکرد و رایگەیاند، لە ساڵانی رابردوودا، چەندین کاری جوان لە سلێمانی کراوە، بەڵام زۆرجار لەبەر ململانیێیە سیاسی و داراییەکان، لەبیرمان دەچێت کە کۆمەڵێک سەرمایەداری بوێر و نیشتمانپەروەر زاڵدەبن بەسەر ئاڵنگارییەکان کە داینەمۆی کوردستانن.

دووپاتیشیکردەوە، سلێمانی بە پشتیوانیی کەرتی تایبەت، پێشکەوتنی زۆری بەخۆیەوە بینیوە، خاوەنی ناوەندەکانی فێرکردن و توێژینەوەیە، کە بووەتەهۆی گەشەکردنی سلێمانی و بەشێکی گرنگ و کاران لە دەستنیشانکردن و چارەسەرکردنی کێشەکان.

قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشکرد، لە سلێمانی خاوەنی بەهێزترین کەرتی تەندروستی و پۆلیسین، هاوکات ژنانیش توانیویانە لە کەرتەکان هەنگاوی باش بنێن، ئێمەش هەمیشە بەردەوامدەبین لە هاوکاریکردنی ژنان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەبارەی پێدانی ڤیزاوە کونسوڵگەری ئێران لە سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتییان دەکاتەوە

لە ڕاگەیەندراوێکدا کونسوڵگەری ئێران لە سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتییانی هەرێم دەکاتەوە کە پێدانی ڤیزا وەک خۆی بە ڕاگیراوی ماوەتەوە.…
Total
0
Share