سـ.ـزای لەسـ.ـێـ.ـدارەدان بۆ بـ.ـکـ.ـوژی خێزانەکەی هەولێر دەرکرا

دادگای تاوانەکانی هەولێر، سزای لەسێدارەدان و 40 ساڵ زیندانیی بۆ دکتۆر سیروان مەحمود دەرکرد، کە مانگی ئاداری ئەمساڵ بە چەکەوە هەڵیکوتایە سەر ماڵی خەزووری و چوار کەسی کوشت.

ئەمڕۆ سێشەممە، پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە هەولێر گواستییەوە، دادگای تاوانەکانی هەولێر لەسەر تاوانی کوشتنی خەسوو و خەزووری، سزای لەسێدارەدانی بۆ دکتۆر سیروان دەرکردووە، هاوکات لەسەر کوشتنی هاوسەرەکەی، 20 ساڵ زیندانی و بە هەمانشێوە لەسەر خوشکی هاوسەرەکەشی، 20 زیندانیی بۆ دەرکردووە.

ئێوارەی 13ـی ئاداری ئەمساڵ، لە گەڕەکی فەرمانبەرانی شاری هەولێر، دکتۆر سیروان مەحمود بە چەکەوە هەڵیکوتایە سەر ماڵی خەزووری و دەستڕێژیی گوللەی لێکردن؛ لە ئەنجامدا خەزووری، خەسووی، هاوسەرەکەی و خوشکی هاوسەرەکەی کوشت و رۆژی دواتر لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیرکرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شەڕڤانان لە وەڵامی هێرشێکدا چوار چـ.ـەکداری سەر بە دیمەشقیان لە حەسەکە کوشـ.ـت

لە رۆژئاوای حەسەکە چوار چەکداری هێزەکانی دیمەشق بەدەستی شەڕڤانان کوژراون. بەگوێرەی زانیارییەکان، لە چیای عەبدولعەزیز لە رۆژئاوای حەسەکە،…
Total
0
Share