چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەکان کۆبوونەوە

چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەکان بە ئامادەبوونی محەمەد شیاع سودانی کۆبوونەوە، ئاماژەیان بەوەکرد کۆبوونەوەکە بەرەوپێشچوونی گرنگی تێدا بەدەستهاتووە.

نووسینگەی راگەیاندنی چوارچێوەی هەماهەنگی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی، لە نووسینگەی عەبدولحسێن موسەوی، سەرۆکی هاوپەیمانیی نەهجی نیشتمانی، کۆبوونەوەی ژمارە 253یان سەبارەت بە نوێترین پێشهاتەکانی چەند رۆژی رابردوو ئەنجامدا.

ئاماژەی بەوەکردووە، لە کۆبوونەوەکەدا محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دواین دۆسیە ئەمنی و سیاسییەکانی بەرباس خستووە، جەختی لە بەردەوامی هەوڵەکان کردووەتەوە بۆ باشترکردنی ئاسایش و ئارامی عێراق.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، لە کۆبوونەوەکەدا بەرەوپێشچوونی زۆرباش بەدەستهێنراوە لەبارەی دیاریکردنی سەرۆکوەزیرانی داهاتووی عێراق، هەروەها رێککەوتن کراوە لەسەر وادەیەک بۆ تەواوکردنی رێکارەکانی یەکلاییکردنەوەی کەسە شایستەکان.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: توركیا بەشێكی خاكی عێراقی داگیركردووە، پێویستە بەهێز دەربكرێت

ئەندامێكی لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، پێویستە بەهێز وەڵامی توركیا بدرێتەوە، بۆ دەركردنی لەنێو خاكی عێراقدا،…
Total
0
Share