وەزارەتی نەوتی عێراق: ئاگرەکەی پاڵاوگەی بێجی کۆنترۆڵکرا

وەزارەتی نەوتی عێراق روونکردنەوەیەکی سەبارەت بە تەقینەوەکەی ئەمڕۆی پاڵاوگەی بێجی بڵاوکردەوە.

وەزارەتی نەوتی عێراق لە روونکردنەوەکەدا رایگەیاند، “ئەو ئاگرەی لە یەکێک لە یەکە لاوەکییەکانی پاڵاوگەی بێجی کەوتەوە، کۆنترۆڵکرا”.

ئاماژەی بەوەشکرد، رووداوەکە کاریگەری لەسەر کارەکانی بەرهەمهێنان لە پاڵاوگەکەدا نەبووە و هیچ کارمەندێکی پاڵاوگەکەش بریندار نەبووە.

ئەمڕۆ یەکشەممە میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، تەقینەوەیەک لە کورەی ژمارە 109 لە پاڵاوگەی بێجی روویداوە و بەهۆیەوە ئاگرێکی گەورە کەوتووەتەوە.

ئەوەشیانخستەڕوو، لە ئەنجامی رووداوەکەدا، سێ کەس برینداربوون.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share