بەهای تمەنی ئێرانی بەرامبەر بە دۆلار بەردەوامە لە دابەزین و یەک دۆلار، لە سەروو 124 هەزار تمەنەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.
بەگوێرەی ماڵپەڕەکانی ئاڵوگۆڕی دراو، ئێستا یەک دۆلاری ئەمریکی، بەرامبەرە بە 124 هەزار و 800 تمەنی ئێرانی و بەرامبەر یۆرۆ و پاوەندیش، نرخەکەی بەم جۆرەیە:
– 145 هەزار و 450 تمەن بۆ هەر یۆرۆیەک.
– 166 هەزار و 500 تمەن بۆ هەر پاوەندێکی بەریتانی.
دوو رۆژ لەمەوبەر، نرخی یەک دۆلار گەیشتە 122 هەزار و 150 تمەن و رۆژ بە رۆژیش، نرخی تمەن لە دابەزینی زیاتردایە.