بـ.ـەشـ.ـار ئـ.ـەسـ.ـەد لە مۆسـ.ـکۆ چۆن دەژی؟

ئەمڕۆ ساڵێک بەسەر رووخانی رژێـ.ـمی بەشـ.ـار ئەسـ.ـەد لە سوریـ.ـا و هەڵاتنی خۆی و خێزانەکەی بۆ روسـ.ـیا تێپەڕدەبێت، راپۆرتێکیش وردەکاریی ژیانی لەو وڵاتە دەخاتەڕوو.

رۆژنامەی دی تسایتی ئەڵمانی لە راپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، لەدوای هەڵاتنی بۆ روسیا بەشار ئەسەد و ئەندامانی خێزانەکەی لەژێر پاراستنی راستەوخۆی کرملن دەژین، ئەم ساڵەی کە تێپەڕی بە جۆرێک لە دابڕان و نادیاری لە ژیانی ئەو سەرۆکە هەژماردەکرێت.
لە راپۆرتەکەدا هاتووە، ژیانی ئەسەد لە مۆسکۆ لەنێوان خۆشگوزەرانییەکی لە رادەبەدەر و دابڕانێکی تەواوەتیدایە.

لەدوای جێهشتنی سوریا، ئەسەد چووەتە ناوچەیەکی نیشتەجێبوون کە لە 20 یەکەی نیشتەجێبوون پێکهاتووە دیزاینەکەی بە شێوەیەکە لە سێ نهۆم پێکهاتووە و نهۆمەکانی خوارەوەی لە بازاڕێکی گەورە پێکهاتووە.

ئەسەد لە روسیا لەلایەن دوو کەسەوە کە سەر بە کۆمپانیایەکی سکیورتی تایبەتی نزیک لە حکومەتی روسیان پاسەوانی دەکرێت.

رۆژنامە ئەڵمانییەکە ئاشکرایکردووە، خێزانی ئەسەد لە ساڵی 2013 ەوە دەستیان بە کڕینی یەکەی نیشتەجێبوون لە مۆسکۆ کردووە، بۆ ئەمەش تۆڕێک لە کۆمپانیا و کەسایەتی کاریان بۆیان کردووە.

لە ساڵی 2019 پێگەی فیناشناڵ تایمزی بەریتانی بڵاویکردەوە، خێزانی ئەسەد لایەنی کەم 18 یەکەی نیشتەجێبوونیان لە مۆسکۆ کڕیوە.

کەسێکی نزیک لە بەشار ئەسەد بە رۆژنامە ئەڵمانییەکەی وتووە، “لە ئێستادا ئەسەد رۆژانە کاتەکانی بە یارییە ڤیدیۆییەکان، سەردانی بنکە بازرگانییەکانی روسیا بەسەردەبات”.

سەبارەت بە ئەندامانی دیکەی خێزانەکەی ئەسەد، رۆژنامەکە ئاشکرایکردووە، ئەسما ئەسەدی هاوسەری بەشار ئەسەد لە دۆخێکی تەندروستی خراپدایە، لە چارەسەرییەکانی نەخۆشی شێرپەنجە بەردەوامە.

سەبارەت بە ماهیر ئەسەد برای بەشار ئەسەد ئاماژەی بەوەکردووە، لە هۆتێلێکی پێنج ئەستێرەدا دەژی زۆرینەی کاتەکانی بە نێرگەلەکێشان بەسەردەبات.

پێشتریش حافزی کوڕی بەشار ئەسەد لە گرتە ڤیدیۆیەکدا لە مۆسکۆ دەرکەوتبوو کە باسی دوا ساتەکانی کەوتنی دەسەڵاتەکەی باوکی دەکرد.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share