وۆڵ ستریت جۆرناڵ: ترەمپ بیر لە گەڕانەوە بۆ شـ.ـەڕی یەکلایکەرەوە لەگەڵ ئێران دەکاتەوە

ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ لە زاری بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا گواستیەوە، ترەمپ بیر گەڕانەوە بۆ شـ.ـەڕی سەراپاگیر لەگەڵ ئـ.ـێران دەکاتەوە، بەڵام لە کۆتاییدا بڕیاریداوە کە دانوستانەکان بەردەوامبێت و ڕێڕەوی دیپلۆماسی تێکنەدات.

بەگوێرەی ڕۆژنامەکە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بەم دواییانە لەگەڵ پیت هێگسێس، وەزیری جەنگ و جەنەڕاڵ دان کەین، سوپاسالاری هێزەکانی ئەمریکا کۆبووەتەوە و بژاردەی گەڕانەوە هێرشی چڕ بۆسەر ئێران و وازهێنان لە دانوستانەکانیان تاوتوێکردووە

ئەو سەرچاوەیە لە واشنتن ئەوەشی خستووەتەڕوو، ترەمپ بڕیاری کۆتایی نەداوە و بە یاریدەدەرکانی وتووە، ئەنجامدانی هێرش بۆسەر ئـ.ـێران لەم ساتەدا، زیان بە دانوستانەکان دەگەیەنێت. بەڵام سیاسەتی بەردەوامیدان بە بەرپەرچدانەوەی ئـ.ـێران لە گەرووی هورمز ڕەتنەکردووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕاپۆرتێکی FBI بڕی ئەو نیتراتی ئەمۆنیۆمە ئاشکرا دەکات کە لە تەقینەوەکەی بەیروتدا تەقیەوە

حسان دیاب، سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەری لوبنان ئەمڕۆ سێشەممە 29ی کانونی یەکەم، ئاشکرای کرد کە ڕاپۆرتێکی نوسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵی…
Total
0
Share