تەندروستیی سلێمانی، رایگەیاند، مانگی رابردوو زیاتر لە 26 هەزار نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی شاریان کردووە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی، رایگەیاند، لە ماوەی مانگی رابردوودا 26,502 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی شاریان كردووە، لەو ژمارەیە 19,727 نەخۆش سەردانی بەشی فریاكەوتن و 5,843 نەخۆش سەردانی بەشی ئۆپی دی و 880 نەخۆش سەردانی بەشی گورچیلەی دەستكردی نەخۆشخانەكەیان كردووە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
دەشڵێت، هەر لەو مانگەدا 5,314 نەخۆش داخڵ كراون لە نەخۆشخانەی شار، لەو ژمارەیە 1,552 نەخۆش لە بەشی فریاكەوتن و 855 نەخۆش لە بەشی گورچیلەی دەستكرد و 558 نەخۆش لە بەشی نەشتەرگەری و 595 نەخۆش لە بەشی هەناوی و 510 نەخۆش لە بەشی شكاوی و 339 نەخۆش لە بەشی هەناوی مێشك و دەمار داخڵ بوون.
ئاماژە بەوەشدەکات، هەر لەو ماوەیەدا لە نەخۆشخانەی شار 1,261 نەشتەرگەریی جۆراوجۆر ئەنجامدراوە كە 159 نەشتەرگەریی قەستەرە و 106 نەشتەرگەری شەبەكە و باڵۆن و 65 نەشتەگەری بۆ منداڵان بووە.
بەگوێرەی ئاماری تەندروستیی سلێمانی، مانگی رابردوو لە نەخۆشخانەی شار 70,979 شیكاریی تاقیگەیی و 1,768 هێڵكاریی دڵ كراوە، هەروەها 6,593 تیشك و 288 ئیكۆ و 2,715 سۆنەر و 660 چارەسەری سروشتی كراوە.