سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران داوادەکات لەگەڵ هاتنی ئەو شەپۆلی بارانبارینەی بڕیارە هەرێمی کوردستان بگرێتەوە، هاوڵاتییان لە ماڵەکانیان بمێننەوە و سەردان و هاتوچۆکانیان کەمبکەنەوە.
هەڵگورد شێخ نەجیب سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، چاوەڕێدەکرێت شەپۆلێکی بارانبارینی چەند رۆژە هەرێمی کوردستان بە گشتیی و ئیدارەی سۆران بە تایبەت بگرێتەوە، لەبەرئەوەی ناوچەکەی ئێمە شاخاوییە و ماوەیەکی زۆریشە باران نەباریوە، ئەگەری داڕمانی بەردی شاخەکان بۆ سەر شەقامەکان هەیە.
ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە هاوڵاتییان لەم چەند رۆژەدا روو لە ناوچە گەشتیارییەکان نەکەن، سەردان و هاتوچۆکان کەمبکەنەوە، لە هەر شوێنێک هەستیان بە مەترسی کرد ئەو شوێنانە جێبهێڵن.