نابێت حاجیان لە حەرەم وێنە و ڤیدیۆ بگرن

وەزارەتی ناوخۆی سعودیە بڕیاریدا بۆ وەرزی حەجی 2026 قەدەغەی وێنە و ڤیدیۆ گرتن لە مەککە و مەدینە لە حاجیان بکەن.

دوو رۆژ لەمەوبەر وەزارەتی ناوخۆی سعودیە بڵاویکردەوە، بۆ رێزگرتن لە پیرۆزی مزگەوتی پێغەمبەر(د.خ) و حەرەمی مەککە، رێگەگرتن لە دروستبوونی قەرەباڵغی، بۆ وەرزی حەجی 2026 رێگە بە حاجیان نادرێت وێنە و ڤیدیۆ بگرن.

ئەمە یەکەمجار نییە سعودیە بڕیارێکی لەو شێوەیە دەردەکات، بەڵام تا ئێستا حاجیان پابەندنەبوون بە بڕیارەکەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانی وادەی کۆتاییهاتنی لێخۆشبوونی 20%ی سزاکانی هاتوچۆی راگەیاند

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، لێخۆشبوونی 20%ی سزاکانی هاتوچۆ تاوەکو 30ی ئەیلول بەردەوامی دەبێت. بەڕێوەبەرایەتییەکە باسی لەوەشکردووە، ئاماژە بە…
Total
0
Share