بەپێی زانیارییەکان، پاش ئەوەی ئاستەنگی هاتوچۆ لە بازگەی بانی مەقان دروستبوو، ئێستا هاتوچۆکردن لە بازگەکە ئاساییە.
لەوبارەیەوە، سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بازگەکە بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، پاش دروستبوونی ئاستەنگی هاتوچۆ لە هەردوو سایدی هاتن و رۆیشتن، لەکاتی ئێستادا لەنێو بازگەکە هاتوچۆ ئاساییە و ئۆتۆمبێل بەشێوەیەکی ئاسایی پێیدا تێپەڕدەبێت.