شارەزایەکی کەشناسی هۆشداری دەدات

شارەزایەکی کەشناسی لە بارانبارینی بەهێز و روودانی لافاو هۆشداری بە هاوڵاتییان و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەدات.

پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای کەشناسی، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە رۆژی دووشەممە 8ی کانوونی یەکەمی 2025 تاوەکو رۆژی هەینی 12ی کانوونی یەکەمی 2025 لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بە گشتی ئاسمان هەوراوی دەبێت، بە شێوازی پچڕ پچڕ باران دەبارێت، دواتر بارانی مامناوەند بۆ بەهێز، هەندێک کاتیش باران بە لێزمە دەبارێت لەگەڵ روودانی هەورەگرمە و هەورەبروسکە، لە چەند ناوچەیەکیش تەرزە دەبارێت.

ئاماژی بەوەشکرد، لە بەشێکی ناوچەکان ئەگەری روودانی لافاو هەیە، داوا لە لایەنی پەیوەندیدار دەکەم ئامادەکاریی بکەن بۆ هەر حاڵەتێکی نەخوازراو.

ئەوەش دەڵێت، هۆشداریی و رێنماییم بۆ هاوڵاتییان ئەوەیە کە لەپێناو سەلامەتیی گیانی خۆیان تاوەکو بۆیان دەکرێت سەردانی ناوچە شاخاوییەکان نەکەن و نزیکی ناوچە بەرزەکان نەبنەوە، هەندێک کات هەورەبروسکەی بەهێز روودەدات.

پشتیوان پێنجوێنی، وتیشی، لە کوێستانەکان، ناوچە سنوورییەکان، ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و ناو ناحیەی حاجی ئۆمەران بەفر دەبارێت، رۆژی چوارشەممە 10ی کانوونی یەکەمی 2025 و رۆژانی دواتر پلەی گەرمی بەراورد بە رۆژانی رابردوو بەڕێژەی 6 بۆ 7 پلە نزمدەبێتەوە.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

روونكردنەوەیەكی بەپەلە لە وەزارەتی سامانە سروشتییەكانەوە.. تایبەتە بە نرخی غازی ماڵان

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان روونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە و دەڵێت، “حكومەت گرێبەستی لەگەڵ هیچ كۆمپانیایەك نەكردووە بو دانانی سیستمی دابەشكردنی غاز…
Total
0
Share