هاتوچۆی هەڵەبجە رایگەیاند، لە نزیک گوندی خارگێڵان رووداوێکی ھاتوچۆ روویدا و سێ برینداری لێکەوتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەڵەبجە بڵاویکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆ لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری ئەڤیۆ و سەنی، لە هەورامان، لە نزیک گوندی خارگێڵان، سێ هاوڵاتیی کە سەرنشینی ئۆتۆمبێلە سەنییەکەن، بریندارن و بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەڵەبجە کراون.
ئاماژەی بەوەشدا، لەلایەن تیمەکانی هاتوچۆوە، لێکۆڵینەوە لە هۆکار و چۆنیەتیی رووداوەکە دەستیپێکردووە.