بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، کێشەی کارەبای هێڵی 33 کیلۆڤۆڵتی وێستگەی رزگاری-شاری جوان چارەسەرکرا.
بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی ئاشکرایکرد، سەرەڕای ئەوەی ئەمڕۆ پشووی رەسمی بوو، بەڵام تیمەکانمان توانیان پاش تەقینی، کێبڵی هێڵی 33 کیلۆڤۆڵتی وێستگەی رزگاری-شاری جوان، چارەسەربکەن.
ئاماژەی بەوەشدا، سەرەڕای سەختی کارەکە، بەڵام تواندرا کێبڵەکە دەربکرێت و کارەبای وێستگەی شاری جوان بگەڕێندرێتەوە بۆ باری ئاسایی خۆی.