یونامی پرسە نامەیەک بۆ مەرگی بابە شێخی ئێزدییەکان ڕادەگەیەنێت

نوێنەرایەتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق (یونامی)، ئەمڕۆ 2ی تشرینی یەکەم لە پرسە نامەیەکدا ماتەمینی خۆی و سەرەخۆشی ئاڕاستەی ئێزدییەکانی جیهان و هەریێمی کوردستان کردووە.

لە پرسەنامەکەی یونامیدا هاتووە، “نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق بە تەواوی نیگەران و پرسەبارە بە ڕۆشتنی ڕابەڕی ڕۆحیی ئێزدییەکان کە لە چەند قۆناغی سەختدا ڕۆڵی بەرچاوی لە پاراستنی ئێزدییەکاندا بینیووە”.

یونامی ئاماژەی بەوەشکردووە، “کاتێک داعش شەش ساڵ پێش ئێستا ئێزدییەکانی کۆمەڵکوژکرد خەرتۆ ئیسماعیل، یان بابەشێخ ڕۆڵی کاریگەری هەبوو لە ڕاگرتنی بناغەی ئێزدییەکان”.

هەر لەسەر ڕۆڵی بابە شێخ یونامی ڕایگەیاندووە، “کاتێک داعش کۆمەڵگەی ئێزدییانی پەرتەوازەکرد بابە شێخ ئەوانی جێنەهێشت و لە تەنیشت خەم و ئازاری هاوخوێنەکانی مایەوە”.

لە بەیاننامەکەدا نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق، جێنین هینیس پلاسخارت، باسی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی خۆی کردووە کاتێک لەگەڵ بابە شێخ لەبارەی کاروباری ئێزدییەکانەوە قسەی کردووە و بابەشێخ بە هێمنی دۆخی ئێزدییەکان و خەم و کێشەکانی ئێزدییەکانی بۆ باسکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دادگای تێهەڵچوونەوە دەربارەی دەستگیركردنی جەمال عەبدوڵا روونكردنەوە دەدات

سەرۆکایەتیی دادگای تێهەڵچوونەوەی سلێمانی روونكردنەوە لەبارەی هۆكاری دەستگیركردنی رۆژنامەنووس جەمال عەبدوڵا دەدات و دۆسیەی تۆمەتەكەشی ئاشكرادەكات. سەرۆکایەتیی دادگای…
Total
0
Share