بەڕێوەبەری مانگی سووری پارێزگای ورمێ رایدەگەیەنێت، لە گوندێکی سنووری پارێزگاکە، بەهۆی هەرەسی بەفرەوە هاوڵاتییەک گیانیلەدەستدا و سیانی دیکەش بێسەروشوێنن.
حەمید مەحبوبی، بەڕێوەبەری مانگی سووری پارێزگای ورمێ رایگەیاند، دوای ئەوەی هەواڵی بێسەروشوێنبوونی چوار کەسمان لە رووداوی هەرەسهێنانی بەفر لە گوندی ئاڵواتانی میرئاوا پێگەیشت، دەستبەجێ تیمەکانمان رەوانەی شوێنەکە کرد.
وتیشی، تاوەکو ئێستا تەرمی هاوڵاتییەک دۆزراوەتەوە و سیانی دیکە بێسەروشوێنن؛ گەڕان بەدوایاندا بەردەوامە.