دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رێککەوتنی ئاشتیی لەنێوان کۆنگۆی دیموکرات و رواندا راگەیاند.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، ئەو رێککەوتنەی ئەمڕۆ واژووی دەکەین کە بە “رێککەوتنەکانی واشنتن” ناسراوە، ئەو مەرجانەی تێدایە کە لە مانگی شەشدا، هەردوو وڵات لەسەری رێککەوتوون، لەوانە ئاگربەستی هەمیشەیی، چەکداماڵینی گروپە چەکدارە ناڕەسمییەکان، گەڕانەوەی پەنابەران بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان، هەروەها دەستەبەرکردنی دادپەروەری.
وتیشی، رێککەوتنەکە ئابوریی کۆماری کۆنگۆی دیموکرات و رواندا، لە چوارچێوەیەکی ئابوریی نوێدا یەکدەخات.