قائیمقامى کۆیە رایدەگەیەنێت، نووسینگەى قوباد تاڵەبانى، جێگرى سەرۆکوەزیران، پەیوەندیی پێوەکردوون و تێچووى نۆژەنکردنەوەى گۆڕستانەکە لەئەستۆدەگرن.
تاریق حەیدەرى، قایمقامى قەزای کۆیە رایگەیاند، بەتوندى سەرکۆنەى ئەو کارە تێکدەرانە دەکەن کە دژى پێکەوەژیانى هەزاران ساڵەى هاوڵاتییانی کۆیەیە و لایەنە ئەمنییەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە لە رووداوەکە.
وتیشی، لە یەکەم ساتى رووداوەکەوە، نووسینگەى قوباد تاڵەبانى، جێگرى سەرۆکوەزیرانى هەرێمى کوردستان پەیوەندییان پێوەکردوون و پێیان راگەیاندوون، کە نۆژەنکردنەوەى گۆڕستانەکە لەئەستۆدەگرن و سبەى دەست بە کارى نۆژەنکردنەوەکە دەکرێت.
ئەمڕۆ، هەواڵی شێواندن و شکاندنی کێلی چەند گۆڕێکى کریستیانەکان لە گۆڕستانی کریستیانەکانی شاری کۆیە بڵاوبووەوە و ئەم رووداوە کاردانەوەی لێکەوتەوە.