وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی رایگەیاند، لەبەربەرژەوەندی حاجیان بڕیاردراوە تا رۆژی دووشەممە وادەی مامەڵەکانیان بۆ درێژبکرێتەوە.
نەبەز ئیسماعیل وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی هەرێم بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “ماوەی مامەڵەی حاجیان بۆ رۆژی دووشەممە 8 ی 12 ی 2025 درێژکرایەوە، ئەمەش بۆ رەخساندنی دەرفەتی زیاترە بۆ ئەو کەسانەی ناویان لەپڕۆسەکە دەرچووە یان ڕێنمایی (تنازول) کردن دەیانگرێتەوە.
ئاشکراشیکرد، دوای ئەو بەروارەی دیاریکراوە یەدەگەکان شوێنی ئەوانە دەگرنەوە کە نەھاتوون.