شارەزایەکی کەشناسی رایگەیاند، شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و ئەگەری روودانی لافاویش هەیە.
پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای کەشناسی، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە 7 بۆ 13ی ئەم مانگە شەپۆلێکی بارانبارینی بەهێز روو لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەکات.
دەشڵێت، هەندێک کات بارانی بەلێزمە دەبارێت لەگەڵ روودانی هەورەگرمە و هەورەبروسکە و لە چەند ناوچەیەک ئەگەری روودانی لافاو هەیە، لە بەشێکی ناوچەکان تەرزە دەبارێت.
ئاماژە بەوەشدەکات، لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان بەفری زۆر دەبارێت و بەهۆی هاتنی بارستە هەوای سارد بۆ ناوچەکانمان پلەی گەرمی بەڕێژەی 5 بۆ 6 پلە نزمدەبێتەوە.