دانەغاز: بەرهەمهێنانی غاز لە کۆرمۆر ئاساییبووەتەوە

کۆمپانیای دانەغاز رایدەگەیەنێت، بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆر ئاساییبووەتەوە.

کۆمپانیای دانەغازی ئیماراتی لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆر گەیشتووەتەوە ئاستی ئاسایی و ئێستا دۆخەکە ئاساییبووەتەوە، هەروەها حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی رێکارە ئەمنییەکانیان تووندوتۆڵ کردوون.

 ئاماژەی بەوەشکردووە، لەگەڵ هاوبەشەکانیان پابەندن بە دابینکردنی دۆخێکی سەلامەت بۆ کارمەندەکانیان، هەروەها دابینکردنی کارەبا و غازی LPG بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان و عێراق.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕێواز فایەق: پرۆژە یاسای  دادگای تایبەتمەند بە ئەندامانی داعش چەندین ڕەهەندی نێودەوڵەتیی هەیە

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان سەبارەت بە پرۆژە یاسای دادگای تاوانكاریی تایبه‌تمه‌ند به‌تاوانه‌كانی داعش له‌هه‌رێمی كوردستان-عێراق ڕایگەیاند، پڕۆژه‌یاسای دامه‌زراندنی دادگای…
Total
0
Share