شارەزایەکی کەشناسی لەبارەی کارەساتی مرۆیی و سروشتییەوە هۆشداری دەدات

شارەزایەکی بواری کەشناسی رایدەگەیەنێت، داوا لە شارەوانی سەرجەم شار و شارۆچکەکان دەکەم لە ئێستاوە ئامادەکاری بکەن چونکە شەپۆلێکی زۆر بەهێزی بارانباری بەڕێوەیە.

هەڤاڵ سدیق، شارەزای بواری کەشناسی رایگەیاند، بەهۆی هاتنی ئەو شەپۆلە بارانەی کە پێشبینیمانکردووە، داواکارین شارەوانییەکان لە ئێستاوە ئامادەکاریبکەن، چونکە شەپۆلێکی زۆر بەهێزی بارانبارینی بە لێزمە، هەورەبرووسکەی بەهێز و بارینی تەرزەی قەبارە بچووک بۆ مامناوەند روو لە هەرێمی کوردستان دەکات.

دەشڵێت، لەوانەیە بەهۆی ئەو شەپۆلەوە کارەساتی سروشتی و مرۆیی بکەوێتەوە، ئەمەش بەهۆی دروستبوونی لافاو لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، هەروەها بەهۆی دروستبوونی بارسته هەوری کەڵەکەبووی زەبەلاحی باراناوی، کە بە ‘سوپەرسێڵ’ ناسراوە ئەگەری تاوەبارانی زۆر بەهێز هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە سلێمانی تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە لەلایەن دادگای گەرمیانەوە داواکرابوو

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند کە له‌لایه‌ن دادگای‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ گه‌رمیانه‌وه‌ به‌پێی‌ مادده‌ی‌ 446 داواكراو بوو. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی…
Total
0
Share