بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەڵەبجە سەبارەت بە “بەناوکردنی ئۆتۆمبێل” ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەڵەبجە لە راگەیەنداوێکدا ئاشکرایکرد، هەفتەی داهاتوو هەر شۆفێرێک کە سەردانی پشکنینەکانی هەزە و بەڕاد دەکات بەمەبەستی ” بەناوکردنی ئۆتۆمبێل “، پێویستە گرێبەستی ئەلیکترۆنی لەگەڵ خۆیدا بهێنێت، بە پێچەوانەوە کاروباری یاساییان بۆ ئەنجامنادرێت لەکاتی پشکنینەکاندا.
دەشڵێت، بڕیارەکە لە رۆژی یەکشەممە، 7ی 12ی 2025 دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.