کەشناسیی سلێمانی، رایگەیاند، مانگی 11ی ئەمساڵ گەرمترینی ساڵانی رابردوو بوو.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی سلێمانی، رایگەیاند، بەگوێرەی داتا تۆماركراوەكان، نزمترین پلەی گەرمی لە مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵدا 5.6 C° بوو و بەرزترین پلەی گەرمی 28.5 C° بوو، هەروەها تێكڕای پلەی گەرمی لە مانگەكەدا 15.8 C°, پلە بوو كە بەراورد بە تێكڕای پلەی گەرمیی ساڵانەی مانگی تشرینی دووەم ئەمساڵ 1.6 پلە گەرمتر بووە.
دەشڵێت، بڕی باران لەو مانگەدا،58.9 ملیم بووە و تێكڕای بارانی ساڵانەش لە مانگی تشرینی دووەمدا 83 ملیمە.