ئەمڕۆ ئەم شوێنانە مووچە وەردەگرن

ئەمڕۆ بە دابەشکردنی مووچەی چەند شوێنێک کۆتایی بە پرۆسەی دابەشکردنی مووچەی مانگی نۆ دێت.

بەگوێرەی خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان، کە لە پێشووتردا بۆ مووچە بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە 2ی کانوونی یەکەمی 2025، مووچەی مانگی نۆی وەزارەتی پێشمەرگە (دیوان-لیواکان)، یەکەی 70 و 80، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دامودەزگا نەوتییەکان، ئەنجومەنی ئاسایش و دەزگای ئاسایش، دابەشدەکرێت.

بە دابەشکردنی مووچەی ئەو شوێنانە، ئەمڕۆ کۆتایی بە پرۆسەی دابەشکردنی مووچەی مانگی نۆ دێت و چارەنووسی مووچەی سێ مانگی کۆتایی ئەمساڵ تاوەکو ئێستا نادیارە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بڕیار رەشید: عێراق ئامادەیە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بدات و یەك بەرمیل نەوت بە 40 هەزار بدرێتە هاوڵاتییان

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، “عێراق ئامادەیە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بخرێتە سەر بەغداد و مووچەكەیان بۆ دابینبكات، هەموو…
Total
0
Share