رۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشیی ئایدزە

رۆژی 1ی کانوونی یەکەمی هەموو ساڵێک بە رۆژی جیهانیی بەرەنگاربونەوەی نەخۆشیی ئایدز دەستنیشانکراوە.

رۆژەکە لەلایەن رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە دەستنیشانکراوە و ئامانج لێی هۆشدارییدانە بە مرۆڤایەتی بە ئامانجی خۆپاراستن لە نەخۆشییەکە.

ئامانجی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆتاییهێنانە بە نەخۆشیی ئایدز تاوەکو ساڵی 2030.

نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت، ئایدز هێشتا هەڕەشە لە مرۆڤایەتی دەکات و پێویستە رێبازێکی نوێ بگیرێتەبەر کە کاریگەرتر بێت لە کەمکردنەوەی مەترسییەکان و دروستکردنی دەرفەت بۆ بەدەستهێنانی دەرئەنجامە خوازراوەکان.

دەشڵێت، ئەرکی وڵاتانە کە بە بوێری بەرنامەکانی ئایدز دابڕێژنەوە و پارە دابینبکەن بۆ ئەوەی گۆڕانکاریی راستەقینە بێتە ئاراوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان: دەبێت بگەڕێینەوە بۆ رێککەوتنی دانەوێڵە

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند، گەڕانەوە بۆ رێککەوتنی دانەوێڵە یەکێکە لە ئەرکە گرنگەکانی رێکخراوەکەیان بەمەبەستی پاراستنی ئاسایشی…
Total
0
Share